بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دووپات کردنەوەی پاگەندە بێ بنەماکان لە ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان، پاگەندەی بوونی سەرکردەی نوێی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە بە ناوی) سەیفولعەدل( لە ئێرانی کرد.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بێ پێشکەش کردنی هەر جۆرە بەڵگەیەک پاگەندەی کرد: لێکدانەوەی ئێمە لەگەڵ لێکدانەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئەوەی کە سەرکردەی نوێی ئەلقاعیدە بە ناوی سەیفولعەدل لە ئێرانە، یەک دەگرێتەوە.
هەندێک لە سەرچاوە هەواڵییەکان بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک و دانە پاڵی بە نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پاگەندەی بوونی سەیفولعەدل لە ئێرانیان کردبوو کە دەوترێت دوای مەرگی ئەیمەن زەواهری سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدەی لە ئەستۆ گرتووە.
نێد پرایسیش کە وڵاتەکەی یەکێک لە پاڵپشتە سەرەکییەکانی تیرۆریزم ل ناوچەکەیە بە دووپات کردنەوەی پاگەندە و تۆمەتە بێ بنەماکان لە دژی ئێران پاگەندەی کرد: پەنا دان بە ئەلقاعیدە یەکێکی دیکە لە پاڵپشتییە بەربڵاوەکانی ئێران لە تیرۆریزم و هەوڵە ناسەقامگیرکەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و دەرەوەشیە.
Your Comment